چی روویدا: سەرۆکایەتی
شارەوانی سلێمانی سێ شوێنی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم
دیاریکردووە.
کێ وتی: سەردەشت رەفیق، وتەبێژی
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ BMC دەڵێت:"ئەو
شوێنانەی تەرخانکراون بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، کە بریتین لە ناوچەکانی
تاسڵوجە، تانجەڕۆ و سۆتکە و لە ماوەیەکی نزیکدا زەوییەکان ئیفراز دەکرێت".
زیاتر: مەرجەکانی پێدانی
زەوی بەسەر فەرمانبەران بریتین لەمانە:
- دەبێت فەرمانبەر لە
هەشت ساڵ کەمتر خزمەتی نەبێ
- پێشتر سوودمەند نەبووبێت
لە وەرگرتنی زەوی، یاخود شوقەی نیشتەجێبوونی لە حکومەت وەرنەگرتبێ
- نابێ فەرمانبەرەکە
پێشتر زەوییەکی زیادەڕۆی وەگرتبێ و زەوییەکەی لەسەر تاپۆکرابێت
- ئەگەر دوو هاوسەر
هەردووکیان فەرمانبەر بن و یەکێکیان پێشتر سودمەند بووبێت، ئێستا پێدانی زەوی نایانگرێتەوە