چی روویدا: لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات.
کێ وتی: سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستان دەڵێت:" نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى
كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه
و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران".
ئەمەشی وت: " دەبێت ئەو پەیوەندییانە له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌نديى
هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش بێت، كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل
و وڵات."
زیاتر: " نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تيى
مەسعود پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايه‌تيیی هه‌ردوولا و وه‌ك له
دوا ديداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابى رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى ئێران، په‌رۆشيى
هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ
هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.''
لایەنی بەرامبەر: مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى
ئيسلاميى ئێران، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى
و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ
عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى دۆستانه
و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد."