عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە هاتەدەنگ

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هێرشەکانی تورکیا لەنێو عێراق و هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و شاندێکی ئەمنی راسپارد سەردانی هەرێم بکەن.

کێ وتی: ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت:" پێویستە لەسەر تورکیا رەچاوی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و مامەڵەی دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات و، لە هەر بابەتێکی ئەمنی، هاوئاهەنگیی لەگەڵدا بکات."

زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا شاندێک بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەویش لەپێناو ئاگاداربوون لە دۆخی گشتی و دەرکردنی یەک هەڵوێستی یەکگرتوو لەبارەی ئەو بابەتەی پەیوەندیی بە سەروەریی عێراقەوە هەیە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا