بەهۆی گەرماوە سبەی لە کەرکوک کرایە پشوو

کوردستان 10/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: ئیدارەی کەرکوک بڕیاریدا دەوامی سبەینێی پارێزگاکە بکرێت بە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونی پلەکانیی گەرما لە شارەکە.

کێ وتی: ئیدارەی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:" پشووەکەی سبەینێ پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا و زانکۆی کەرکوک ناگرێتەوە ".

زیاتر: دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە رۆژانی پشووشدا ئاسایی دەبێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا