نرخی زێڕ بەرزترین نرخی خۆی لە مێژوو تۆمار کرد

ئابوری 17/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چۆن: ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە بڕی 0.13 بۆ دوو هەزار و 425 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.

کێ وتی: دلێر تاھیر، سەرۆکی کۆمەڵەی زێڕنگەرانی سلێمانی بە BMC راگەیاند: نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە نزیکەی دوو هەزار و 425 دۆلار.

ئەمەش هەیە: لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 595 هەزار دینار، عەیارە 21 بە 520 هەزار دینار و عەیارە 18 بە 445 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکارەکەی چییە: پێشبینی دەکرێت نرخی سوو لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکاوە بۆ مانگی ئەیلول داببەزێت و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان، هەروەها یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ زیادبوونی خواستە لەسەر ئەو کانزایە لە تەواوی جیهان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا