بابەتە سەرەکیەکە: شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سیستەمێکی
وشک باڵادەستە لەسەر ناوچەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژ.
لێدوانی
فەرمی: شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی رایگەیاند: بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کردومانە
بەم زوانە هیچ شەپۆلێکی گشتگیری سەرتاسەری پێویست و باشی باران بۆ ناوچەکانمان
لەئارادانیه سیستەمێکی وشک باڵادەستە لەسەر ناوچەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژ.
ئەمەشی
وت: ئەمە لەکاتێکدایه بەپێی پێشبینی ئێمە و تەواوی سه رچاوە کەشناسیەکان و
کەشناسان دەبو لەمەودای نێوان مانگی 11 – 12 بەتایبەتی پەڵەی تەواوی بدایه بەڵام
بەهۆی دەرئەنجامە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پشکی شێری لەسەر ناوچەکانمانە.
چی تر:
هەروەها بوونی دیاردەی ئاو و هەوایی لانینا لە پانتایی ئاوەکانی خۆرهەڵات و
ناوەڕاستی زەریای هێمن، کە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ناوچەکانمان بەتایبەت
پارێزگای دهۆک و هەولێر و راپەرین و دەوروبەریان بەپلەی یەکەم ،بارانی پەڵەش زۆر
دواکەوتوە لەبەشێکی ناوچەکان.
زیاتر:
بەتایبەت سنوری ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و هەندێ شوێنی تر
هەرچەند پێم وایه بەپێی شیکاری ورد و لێکدانەوەی خۆمان و سەرچاوە کەشناسیەکان،
وەرزی زستانمان لە پاییز و بەهاریشمان باشتر دەبێت.
هاوکات:
ئەو شارەزای كەشناسییە وتیشی، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكەم، رۆژی هەینی
دوانیوەڕۆكەی هەستن بە ئەنجامدانی نوێژە بارانە.