فراکسیۆنی یەکگرتو: خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەكان ئەركی حكومەتە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فراكسیۆنی یەكگرتو رایگەیاند، گرێبەستێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاییەكی كەرتی تایبەت، ستەمێكی گەورەیە و قۆرخكارییە.

لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: گرێبەستێكی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ كۆمپانیاییەكی كەرتی تایبەت بۆ کڕینی پێداویستی تاقیگە لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومیەكان، باری سەرشانی هاوڵاتیان و نەخۆش و كەمدەرامەتانی هێندەی تر قورس دەكات.

ئەمەشی وت: یەكگرتو لەسەر ئەو پرسە بەجدی دەوەستێت و لە دەستوری عێراقدا بە رونی هاتوە، خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەكان ئەركی حكومەتە و نابێت ببێتە هۆی دەوڵەمەندبونی كومپانیاكان.

چی تر: حكومەتی هەرێم لە بیری ئەوەدایە كە كەرتی تەندروستی و پەروەردە، قۆناغ بە قۆناغ بكەنە كەرتی تایبەت كە ئەوەش ستەمێكی گەورەیە و قۆرخكارییە كۆمپانیاییەک بەبێ راگەیاند، گرێبەستی لەگەڵدا بكرێت.

زیاتر: دەیەوێت باری سەر شانی هاوڵاتیان گەورەتر و قورستر بكات، لەكاتێكدا موچە نیە، خزمەتگوزاری نیە، كارەبا بەگوێرەی پێویست نیە، هەروەها كەرتی تەندروستی و پەروەردە لە قۆناغێكی پڕ مەترسیدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا