مۆدرێج ساڵێکی دیکەش لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە

وەرزش 17/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆکا مۆدرێجی ئەستێرەی تۆپی پێی کرواتی درێژکردەوە.

کێ وتی: یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت:" لۆکا مۆدرێج تاکو ساڵی 2025 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەمێنێتەوە".

ئەمەش هەیە: لۆکا مۆدرێج کە لە تەمەنی 38 ساڵیدایە، زۆرترین نازناوی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە، تاکو ئێستا جارێک تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە و شەش جار جامی ئەوروپا و چوار جاریش جامی تۆپی پێی ئیسپانی لەگەڵ یانەکەی بەرزکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا