کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گرێبەستی لەگەڵ میلانی ئیتاڵی کرد

وەرزش 19/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گرێبەستێکی لەگەڵ ئالڤارۆ مۆراتای ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانی ئیمزا کرد.

کێ وتی: یانەی میلانی ئیتاڵی دەڵێت، گرێبەستەکەی مۆراتا لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و دەتوانرێت بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش ماوەکەی درێژ بکرێتەوە.

ئەمەش هەیە: مۆراتای تەمەن 31 ساڵ لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانییەوە دەچێتە میلانی ئیتاڵی، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە 21 گۆڵی تۆمارکرد، چەند رۆژێک پەر لە ئێستاش رابەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد بۆ بەدەستهێنانی جامی یۆرۆی 2024.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا