"مانگی داهاتوو کارەبا لە سلێمانی کەمدەکات"

کوردستان 22/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەوترێت، دۆخی کارەبای شاری سلێمانی خراپە و رۆژانە 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی و 12 بۆ 14 کاتژمێر کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان.

کێ وتی: ئەنوەر حەمەسەعید بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، لە مانگی داهاتوو لە باشترین حاڵەتدا دەتوانین 10 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دابین بکەین.

زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی داوایکردووە کارەبای کارگەکان و هەناردەکردنی کارەبا کەمبکریتەوە بۆ ئەوەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاد بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا