چی روویدا: قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو بزووتنەوەیە كرد.
كێ وتی: لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند،بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەلێک ئامانجی هاوبەشیان هەیە.
دەشڵێت: لەم یادەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش، لەپێناو بەدیهێنانی داواکارییە رەواکانی خەڵکی کوردستان و چاکسازی ریشەیی و بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکانی حکومڕانی هەرێمی کوردستان.