بابەتە سەرەکییەکە: دوای
15 ساڵ بەندکردن، هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا.
سەرچاوە: رێکخراوی
هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کامەران شێخە بەندکراوی
مەزهەبیی کورد و خەڵکی مهاباد، لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ناوبراو لەگەڵ شەش کەسی دیکەدا تۆمەتبارکرابوون لە دۆسیەی کوشتنی عەبدولڕەحیم تینا
و ئەندامبوون لە گروپە سەلەفییەکان و ئەنجامدانی فەساد لەسەر زەوی سزای لەسێدارەدانیان
بەسەردا سەپێنرابوو، کامەرانیش کۆتا کەسی ئەو تۆمەتبارکراوانە بوو کە لەسێدارە
درا.