تەنها ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی لە ئاودا خنکاون

کوردستان 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تەنها ئەمڕۆ سێ حاڵەتی خنکان لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا تۆمارکراون.

کێ وتی: شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 30 سا: لە دانیشتووی هەولێرە، لە گوندێکی سنووری ناحیەی زڕگوێز لە ئاوی زێی گەورە خنکا و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کە خەڵکی تەکیەی چەمچەماڵە، لە سنووری حایەی ئاغجەلەری قەزاکەوە کەوتبووە ناو ئاوی زێی بچووکەوە و دواتر لە سنووری تەقتەق تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەمەش هەیە: لە رووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی کورد کە دانیشتووی کەرکوکە، لەکاتی ئەنجامدانی راوەماسی کەوتووەتە ناو بەنداوی خاسەوە و خنکاوە، دواتریش تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا