هەوڵی کۆکردنەوەی دۆکیۆمێنتەکانی مەلیک مەحمود دەدرێت بۆ مۆزەخانەکەی

کوردستان 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: داوا دەکرێت دۆکیۆمێنتی سەردەمی فەرمانڕەوایی مەلیک مەحمود پێشکەشی مۆزەخانەکەی ناوبراو بکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO رایگەیاند: داوا لە لایەنە حکومی و ناحکومیەکان و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەن هەر دۆکیۆمێنت، وێنە یان کەرەستەی سەردەمی فەرمانڕەوایی مەلیک مەحمود و هاتنی ئینگللیز بۆ سلێمانیان لایە و ئارەزوو دەکەن بیبەخشن یاخود رێگەمان دەدەن کۆپی یان وێنەی بگرین بەمەبەستی نیشاندانی لە مۆزەخانەی مەلیک مەحمود، ئەوا پەیوەندی بە رێکخراوەکەمانەوە بکەن.

رێگاکانی پەیوەندی: 07701410811 یان ئیمەیڵی [email protected] یاخود سەردانی راستەوخۆی ئۆفیسی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، کە دەکەوێتە سلێمانی – چوارڕیانی ئەمنە سوورەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا