بابەتە
سەرەکییەکە: درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی لە سنووری ماوەت و
چۆمان بۆردومان کرد.
لێدوانی فەرمی: کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت رایگەیاند:
بەهۆی بۆردومانەکانەوە لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە ئاگر کەوتووەتەوە و تاوەکو
ئێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە.
لەلایەکی
دیکەوە: کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی
رێکخراوی CPTـی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکردووە:
درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی شاخی کۆخە و چیای شێخ
ناسڕیان لە ناحیەی قەسرێی سنووری قەزای چۆمان کردووە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی.