چی روویدا: کەمێک پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوە لەناوچەکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل بیستران.
ئەمەش هەیە: میدیا
عێراقییەکان هەواڵی کوژرانی ئەندامێک برینداربوونی سێ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبیان
بڵاوکردەوە، هەروەها لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە جەخت لەوەدەکەنەوە، تەقینەوەکان بۆردمان بووە و لەلایەن ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە.
چی تر دەوترێت: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی کەربەلا و بابلدا دەسوڕێتەوە.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە روونکردنەوەی نەداوە.