کەشناسی: نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 31/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەمەش هەیە: سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمە بارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

زیاتر: خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت.

پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ئەمڕۆی شارەکان؛

هەولێر: 26 پلە

سلێمانی: 25 پلە

دهۆک: 26 پلە

کەرکوک: 28 پلە
هەڵەبجە : 25 پلە
زاخۆ : 26 پلە
حاجی ئۆمەران : 16 پلە
سۆران: 23 پلە
گەرمیان : 27 پلە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا