ئەو خواردنانە کامانەن کە پێویستە خانمانی دووگیان لێیان دووربکەونەوە؟

تەندروستی 31/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆمەڵێک خواردن هەن کە پێویستە خانمانی دووگیان لە ماوەی دووگیانیدا لێیان دووربکەونەوە بەهۆی مەترسی بوونی بەکتریاوە.

کێ وتی: د. کەژان کاوە دکتۆرا لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون دەڵێت: پێویستە بە گشتی دووربکەویتەوە لەو خواردنانەی کە دەکرێت بەکتریایان تێدابێت، لەبەر ئەوەی خانمانی دووگیان خراپتر و قورستر نەخۆش ئەکەون بەهۆی بەکتریاکانەوە.

ئەمەشی وت: بۆ خۆپارێزی پێویستە ئەم خواردنانە زۆر بەباشی بکوڵێنیت و گرنگی بە پاککردنەوەی کەلوپەلی چێشتخانەکەت بدەیت، بەتایبەتی پاش بەکارهێنان و شۆردنەوەی گۆشت و هێلکە و سەوزەکان .

زیاتر: نموونەی ئەو خواردنانەی مەترسی بوونی بەکتریایان هەیە؛

- گۆشتێک کە بە باشی نەکوڵێنرابێت.

- هێلکەی باش نەکوڵاو.

- ماسی.

- شیرێک کە بە باشی نەکوڵابێت یاخود پەنیر.

- ئەو سەوزانەی کە سەرچاوەی ئاوی پاک نەبێت یاخود بەجوانی نەشۆرابێتەوە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا