چی روویدا: شارەوانی سلێمانی داوا لە فەرمانبەرن دەكات بۆ روونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی زەوی سەردانیان بكەن.
لێدوانی فەرمی: تەلار نەجات، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەویی لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لەو فەرمانبەرانەی قەرەبووکراونەتەوە یاخود هەر دۆخێکی تایبەتیان هەیە، دەتوانن سەردانی فەرمانگەی هەرەوەزی بکەن.
وتیشی: ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ناویان لەناو سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی هەیە، یاخود دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
ئەمەش هەیە: لە کۆتایی فۆڕمەکەدا بەشێک هەیە و فەرمانبەر دەتوانێت هەر دۆخێکی تایبەتی هەبوو ئاماژەی پێبکات و فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، دواتر لیژنەیەک بڕیار لەسەر دۆسیەکەی دەدەن.