گرنگترین سوودەکانی تۆوی چیا چین؟

تەندروستی 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: تۆوی چیا یاخود تۆوی سیا لە ریزی ئەو تۆوانەدایە کە زۆر گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ، بە مەبەستی تێربوون و دابەزاندنی كێش دەخورێت چارەسەری چەندین نەخۆشی دیکە.

کێ وتی: پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن: تۆوی چیا دەكرێت وەک جێگرەوەیەک بۆ نانی سپی دابنرێت كە رێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر لە دژە ئۆكسید لە پێكهاتنیدا هەیە بە بەراورد بە تۆوەكانی دیكە.

سودەکان:

- سەرچاوەیەکی زۆر باشی ئومیگا 3.

- دژی قەبزییە و بۆ رەوانی باشه. 

- سەرچاوەیەکی زۆر باشه بۆ زیادبوونی خوێن.

- بەسوودە بۆ نەخۆشی شەکره چونکە ڕێژەی شەکر رێکدەخات.

- بۆ کێش دابەزاندن زۆر باشە چونکە ئارەزووی خواردن ناهێڵێت.

- دژی هەوکردنە.

- دژی پوکانەوەی ئێسکە و بۆ ئازاری ئەژنۆ باشه.

- وزەبەخشه و ئارامکەرەوەی مێشکه و مێشک بەهێز دەکات.

- دژی چەوری زیانبەخشه و چەوری سوودبەخش زیاد دەکات.

- رێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات.

- هاوسه نگی فشاری خوین رادەگریت.

- فرێدەری ژەهری لاشەیه.

- هەرسکردنی خۆراکه ریشاڵییەکان ئاسان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا