بەکتریایی گەدە چییە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: زۆرێک لە خەڵکی بە هەڵە پێی دەڵێن ڤایرۆسی گەدە لە کاتێکدا ڤایرۆس نییە و بەکتریایە، ناوی هێلیکۆ باکتەر پایلۆریە، دەتوانێ بچێتە چینەکانی ناوەوەی دیواری گەدە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەکتریای گەدە جۆرێکی بەکتریایە کە دەتوانێت بچێتە ناو جەستە و لە رێڕەوی هەرسدا بژی، دوای چەند ساڵێک دەکرێت ببێتە هۆی برین یان قورحەی گەدە لە ناوپۆشەکەیدا.

زیاتر: تووشبوونی هەندێک لە خەڵکی بە میکڕۆبە هەوکردن رەنگە سەرەنجام ببێتە هۆی شێرپەنجەی گەدە.

نیشانەکان:

- هەوکردنی گەدە و سکچوون و رشانەوە.

- بوونی خوێن لە پیسایی دا یا رەش بوونی رەنگی پیسایی.

- ئازاری سەر گەدە.

-  دابەزینی کێش.

- بۆنی ناخۆشی دەم.

- دڵە کزێ.

- زیادبوونی غازات و ئاوسانی سک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا