چی روویدا: لە سنوورى
بازنەى هەڵبژاردنى هەڵەبجە بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى هەرسێ کاندیدەکەى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کشاندەوە
و بڕیارى پاڵپشتیکردنى بۆ لیستى کۆمەڵى دادگەریى راگەیاند.
زانیاری فەرمی: بزووتنەوەى پەیوەندى
ئیسلامى بڕیارى داوە لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەى پەرلەمانى کوردستاندا دەنگ بە
لیستى کۆمەڵى دادگەریى و کاندیدەکانى بدەن.
چی تر: بڕیارە رۆژی 20ی
10ی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و تاکو ئێستا
بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە.