ناسا: هەسارەی زەوی دەبێتە خاوەنی مانگی دووەمی

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: خۆت ئامادە بکە بۆ دیاردەیەکی گەردوونی کە تێیدا هەسارەی زەوی خاوەنداریەتی دوو مانگ دەکات.

کێ وتی: ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەکانی بۆشایی ئاسمان ( ناسا ) بڵاویکردەوە: لە پاییزی ئەمساڵدا ئەستێرەیەکی بچووک دەکەوێتە داوی هێزی کێشکردنی زەوی و بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێتە مانگی بچووکی دووەم بۆ هەسارەکە.

ئەمەشی وت: ئەم میوانە گەردوونییە لە 29ـی ئەیلولەوە بۆ ماوەی دوو مانگ میوانی هەسارەکە دەبێت و دواتر خولگەی هێزی کێشکردنی زەوی بەجێدەهێڵێت.

زیاتر: ناتوانرێت بە ئاسایی ببینرێت، تەنها لە رێگەی تەلیسکۆپەوە دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا