بابەتە سەرەکیەکە:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل دەکەین بەرگری لە
خۆی بکات و پێویستە ژیرخانی حزبوڵا لە ناوچە سنوریەکان لەناو ببرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی
بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن بڵاویكردەوە: لوید ئۆستن وەزیری بەرگری قسەی لەگەڵ یوئاف
گالانت، هاوتا ئیسرائیلییەكەی كردووە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنیەكان و
پرۆسە سەربازییەكانی ئیسرائیل لە لوبنان.
چی دیکە: وەزیری بەرگری جەختی لە پشتیوانی ئەمریکا کردووەتەوە سەبارەت
بە هەڵوەشاندنی ژێرخانی ژێرخانی حزبوڵا بە درێژایی سنورەكان، لە پێناو زامنكردنی
ئەوەی نەتوانێت هێرشی هاوشێوەی 7ـی ئۆكتۆبەر ئەنجام بدات لە باكوری ئیسرائیل.
زیاتر: لۆید ئۆستن ئاماژەی بەوەشکردووە: وڵاتەكەی لە دۆخێكی بەرگری
باشدایە لە هاوبەش و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەكەدا بۆ رووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكانی
ئێران و هاوپەیمانەکانی.