بابەتە
سەرەکییەکە: وتەبێژی کۆمیسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند. زیاتر لە %23ـی هاوڵاتییانی هەرێم کە مافی
دەنگدانیان هەیە، بێ بەش دەبن لە پرۆسەی دەنگدان و ناتوانن دەنگ بدەن.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە %23 هاوڵاتییانی
هەرێم پرۆسەی دەرهێنانی بایۆمەتری
دەنگدانیان ئەنجام نەداوە، لە ئێستادا ناتوانن کارتی دەنگدان دروستبکەن و پرۆسەکە
راگیراوە.
ئەمەش هەیە: پێویستە کۆمسیۆن
دەرگای تۆمارکردن و دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بکاتەوە، دیار نیە لە دوای
هەڵبژاردن چ کاتێک پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر: بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆن، سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 کەس، مافی دەنگدانیان هەیە و لەو رێژەیە 888 هەزار و 495 هاوڵاتی، لە مافی دەنگدان بێ بەش دەبن.