" هێرشەکەی دوێنێ بە هێزێکی زیاترەوە دووبارە دەکەینەوە "

جیهان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هەبێت بۆ هێرشە موشەکييەکەی شەوی رابردوو بە هێزێکی زياترەوە دووبارەی دەکەينەوە.

لێدوانی فەرمی: محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی رايگەياند: ئەگەر بێت و ئیسرائیل وەڵامی هەبێت لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکیەکانمان و هێرش بکاتە سەرمان هێرش دەکەینە سەر ژێرخانی ئیسرائیل.

ئەمەشی وت: ئەو هێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو بۆ سەر ئيسرائيل روویدا، بە هێزێکی زیاترەوە دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی ئیسرائیل ئەمجارە ئامانج دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا