بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و
بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی
بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی
تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
دوێنێ.
ئەمەش هەیە: سبەى پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە
هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان تۆمار
دەکرێت کە 38 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 24 پلەیە.