بابەتی سەرەکی: وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
رەخنەی توند لە پڕۆژەی هەژماری من دەگرێت و دەڵێت " ئەو مووچەیەی کە دێت چەندین مقەستی
بەردەکەوێت".
لێدوانی فەرمی:
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" لە هەژماری
من پارەیەک کە دێت دەبێت بچێتە لای حکومەت و ئەویش بیخاتە سەر بانکی برادەران،
ئەوانیش بە ویستی خۆیان سەرفی بکەن، واتە ئەو مووچەیەی کە دێت چەندین مقەستی
بەردەکەوێت".
ئەمەشی وت: تەوتین پشتیوانییەکی یاسایی هەیە، بەشێوەیەکە
لە بانک دەردەچێت و دێتە سەرحسابەکەت، هیچ کەسێک ناتوانێت دەستی بۆ ببات.
زیاتر: سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لەوەشکرد. یەکێتی "هەژماری من" بە
تەواوی رەتدەکاتەوە، خەڵکیش دەبێت تەوتین بکەن.