بافڵ جەلال تاڵەبانی: تەنها یەکێتی خەبات بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لێدوانی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی 129ی حزبەکەی لە هەڵەبجە، وتارێکی پێشکەشکرد.

چی وت: بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: لە ئێستادا تەنها حزب کە شەڕ بکات بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان بکات یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

زیاتر: ئەگەر بمانەوێت وەهاب هەڵەبجەیی دەکەینە پارێزگاری بارزان، ئێمە کۆتایی بەم حکومڕانییە ناشرینەی ئێستا ناهێنین، بەڵکو دەیڕوخێنین.

ئەمەشی وت: باشترین خاک و نەوتمان هەیە ئایا رەوایە کە بارودۆخی کوردستان بەمشێوەیەی لێهاتووە، کوانێ بەشی خەڵک لە داهاتی ئەو نەوتەی بەڵێنیان دابوو بەشیان هەبێت.

چی تر: چاڵنجی مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم تاوەکو بەیەکەوە دیبەیتێک ئەنجام بدەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا