بابەتە سەرەکییەکە: دانیشتنی بەردەوام هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ
زیادبوونی چەوری کەمەر، بەڵام بە هەندێک جووڵەی هۆشیارانە لە کاتی دانیشتندا
دەکرێت پێچەوانە بکرێتەوە.
کێ وتی: رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە: رزگاربوون
لە چەوری کەمەر تەندروستی و چالاکی مرۆڤ دەپارێزێت و دەکرێت بە چەند رێگەیەک خۆت
رزگار بکەیت لەو چەوریە بێزارکەرە.
زیاتر: ئەمانە چەند رێگەیەکن بۆ رزگاربوون لە چەوری کەمەر:
راهێنانی سک لە کاتی دانیشتن: یەکێک لە ڕاهێنانەکانی سک، دانیشتن
لەسەر لێواری کورسی و دەستەکان بە توندی لە پشتەوە بۆ سەرەوە، پاشان پەنجەکان تێکەڵ
دەبن، کەمێک بۆ دواوە چەمایەوە و سنگ بەرەو ئەژنۆکان پاڵ بنێ، ئەمانە یارمەتیدەر
دەبن بۆ تێکەڵکردنی ماسولکەکانی سک، کاتێک بەرەو پێشەوە دەچەمێنەوە، 15 جار بۆ سێ
کۆمەڵە لەسەر یەک، راهێنان دووبارە بکەوە و هەمیشە گرژی ماسولکەی ناوکی نامێنێت.
شێوازی پەپوولە: کەسەکە بە ئاسوودەیی دادەنیشێت و قاچەکانی درێژ
دەکات، پاشان ئەژنۆکان دەچەمێنێتەوە و قاچەکانی بەرەو حەوز دەبات، پاشان بنی
قاچەکان بەیەکەوە دەبەستێت و بە دەستەکانی دەیانگرێ، دەست دەکات بە جوڵاندنی
ئەژنۆکان بۆ سەرەوە و خوارەوە، لاسایی جوڵەی باڵەکانی پەپوولە دەکاتەوە بۆ چەندین
جار.
شێوازی دانیشتن: دانیشتن جیاوازییەکی گەورە لە ئاستی لەشجوانی دروست
دەکات، دەبێت خۆت لە چەمانەوە بەدوور بگرێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ چاککردنەوەی
باری وەستان بە گشتی و هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، دانیشتن بە شێوەیەکی راست دەتوانێت 350 کالۆری زیاتر لە رۆژێکدا بسووتێنێت.
ئاو خواردنەوە: ئاو باشترین هاوڕێی مرۆڤە بۆ دابەزاندنی کێش،
وشکبوونەوە دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی و دەبێتە هۆی قەبزی و ئاوسان،
خواردنەوەی ئاو لە کاتی دانیشتندا هەرس و میتابولیزم باشتر دەکات، ئاو بۆ
لە دەستدانی چەوری ورگ و کەمەر گرنگە چونکە لە تێکشکاندنی گەردیلەکانی چەوری بەشدارە.
ژمارە یاخود پیت: ئەگەر کەسێک ماندوو بێت و حەز بە
وەرزش نەکات، کێشانی ئەلف و بێ یاخود ژمارە لە هەوادا بە قاچەکانی دەتوانێت
وەرزشێکی باش بۆ دابەزاندنی چەوری کەمەر ئەنجام بدات.
هەناسەی قووڵ: یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی مەترسی قەڵەوی کەمەر
دڵەڕاوکێیە بەگوێرەی توێژینەوەکان و راهێنانی هەناسەدانی قووڵ یارمەتیدەر دەبێت بۆ
رزگاربوون لە چەوری کەمەر.