سوودەکانی ترێ کامانەن؟

تەندروستی پێش 3 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و یارمەتی بەھێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات دژی نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان.

کێ وتی: ماڵپەری jamalouki بڵاویکردوەتەوە: ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و یارمەتی بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات دژی نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان و بڕێکی زۆر پێکھاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە ناسراوە بە "بۆلیفینۆل" دژی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

سودەکانی ترێ:

- شێرپەنجە: ترێ بڕێکی زۆر پێکھاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە و دژی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

- نەخۆشیەکانی دڵ: بەرپرسە لە کەمکردنەوەی مەترسیەکان بۆ سەر دڵ و خوێنبەرەکان، کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و ھەوکردنی جەستە.

- پەستانی خوێن: پۆتاسیۆمی تێدایە و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی بە تووشبوون بە پەستانی خوێن.

- قەبزی: رێگری لە قەبزی دەکات ، بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ریشاڵەکان لە خۆ دەگرێت.

- هەناسە تووندی: بەهۆی دەوڵەمەندی بە مادە خۆراكیەكان، ترێ دەتوانرێت وەكو چارەسەربەكاربێت و دەبێتە هۆی شێداکردنەوەی سییەکان.

- چەوری زیانبەخش: رێگری لە کەڵەکەبوونی چەوری دەکات و جەستە لە ئاوسان دەپارێزێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا