بابەتە سەرەکییەکە: خەمۆکی
حاڵەتێکی دەرونی تایبەتە، کە کەسی توشبوو هەست بە خەم و سترێس و بێهیوایی دەکات.
کێ وتی:
دکتۆر تیریزا میسکیمان، مامۆستا لە زانکۆی روتجرز، لە سەرۆکایەتی زانکۆکانی
ئەمریکا رایگەیاند: بێخەوی و تەنهای و خواردنەوەی کحول یاخود ماددە هۆشبەرەکان
هۆکاری سەرەکیین و کاتژمێری بایلۆجی جەستەش رۆڵی سەرەکی هەیە لە توشبوون بە
خەمۆکی.
ئەمەشی وت: توێژینەوەیەک لە سەر 21 کەسی پێگەیشتووی تەندرووست ئەنجام
دراوە کە هەستە ئەرێنی و نەرێنیەکانیان، شیکردنەوەیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کاریگەری
هەستە نەرێنیەکان لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا بەرزدەبنەوە.
چارەسەر: کاتەکانی خەوتن و بە خەبەرهاتن رێک بخرێتەوە، خۆت لە
سەرخەوشکاندنی رۆژ بە دوور بگریت و کاتژمێرێک پێش خەوتن لە ئامێرە
ئەلیکترۆنییەکان دووربکەویتەوە.