فڕۆکەیەک بەهۆی گیان لەدەستدانی فڕۆکەوانەکەیەوە بە ناچاری نیشتەوە

جیهان 09/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پاش ئەوەی فڕۆکەوانەکەی گیانی لە گەشتەکەدا گیانی لەدەستدا، فڕۆکەیەکی تورکی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی نیویۆڕک نیشتەوە.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی (العربیە) بڵاویکردەوە: فڕۆکەکە ناوی ئێرباس 350یە و  سەر بە هێڵی ئاسمانی تورکیش ئەیرڵاینە، بڕیاربووە گەشتی نێوان سیاتڵ و ئیستەنبوڵ ئەنجام بدات، بەڵام لەناکاو فڕۆکەوانی سەرەکی فڕۆکەکە لە هۆش خۆی چووە.

 

زیاتر: تیمە پزیشکییەکانی ناو فڕۆکەکە هەوڵی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیان داوە کە ناوی ئێلچەهین پێهلیڤانە، بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوون و پاش نیشتنەوە ناچارییەکە دەرکەوتووە کە ناوبراو بەرلەوەی بگەڕێنەوە سەر زەوی گیانی لەدەستداوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا