کۆرۆنا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ؟

تەندروستی پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە، دەکرێت کۆرۆنا هۆکارێکی  بەهێز و مەترسیدار بێت بۆ تووشبوون بە خۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

کێ وتی: دکتۆر ستانلی هازین، خاوەنی توێژینەوەکە و سەرۆکی بەشی دڵ و مێتابولیک لە کلینیکی کلیڤلاند دەڵێت: توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی لە ساڵی 2020 دا تووشی کۆرۆنا بوون، پێش ئەوەی ڤاکسین بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنیان بەکار بهێنرێت، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک دوو هێندە زیاتربووە.

ئەمەش هەیە: توێژەرانی بەشداربووی توێژینەوەکە دەڵێن بەتەواوی نازانن بۆچی کۆرۆنا یاخود کۆڤید-19 کاریگەری درێژخایەنی لەسەر کۆئەندامی دڵ هەیە.

چی دیکە: توێژەران دەزانن ئەو کەسانەی کە گروپی خوێنی A- و AB- و B یان هەیە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە جۆری خوێن رۆڵی هەیە لە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا، هەروەها ئەو کەسانەی کە گروپی خوێنی O یان هەیە دەکرێت کەمێک پارێزراوتربن.

زیاتر: توێژەران پێیان وایە ئەو جینەی کە کۆدی جۆری خوێن دەکات دەکرێت رۆڵی هەبێت لە زیادکردنی مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک دوای کۆرۆنا، بەڵام دڵنیا نین کە چۆن روودەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا