وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.

سەرچاوە: پێگەی میدڵ ئێست نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە: وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و غەززە و لوبنان بە تایبەتی گفتوگۆ دەکەن.

پێشتر: ناوبراو سەردانی سعودییە و قەتەڕیشی کردبوو، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش کۆبوونەوەی ئەنجامدابوو.

ئەمەش بزانە: CNNی ئەمەریکی ئاشکرایکردبوو، ئێران نیگەرانە لەوەی ئەمەریکا نەیتوانیبێت ئیسرائیل رازیبکات هێرشنەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وەک وەڵامی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو.

چی تر: میدیا ئەمەریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئێران راوێژی بەپەلەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە لەوبارەیەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا