داڤید ئالابا لەژێر هەڕەشەی وازهێنانی یەکجارەکییە لە یاریکردن

وەرزش 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: رەنگە داڤید ئالابا نەمسایی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید جارێکی تر نەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

سەرچاوە: رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە: ئالابای تەمەن 32 ساڵ تووشی بچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی بووە و لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

چی تر: پێکانەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەژنۆی یاریزانەکە هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە ئێسکەکانی، بۆیە ئالابا لەکاتی ئەنجامدانی هەر مەشق و راهێنانێک هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داڤید ئالابا لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد و تاوەکو هاوینی 2026 لەگەڵ ئەو یانەیە گرێبەستی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا