بابەتە سەرەکییەکە: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی
نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی ئیسرائیل دەکات.
لێدوانی فەرمی: ناوبراو رایگەیاند: دەیان هەزار
دانیشتووی غەززە بەبێ خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانی دیکە ژیان دەکەن و
بارودۆخی ژیانیان ناهەموار بووە.
ئەمەش بزانە: ئەم لێدوانە پاش هێرشێکی ئیسرائیل دێت بۆ
سەر ناوەندێکی دابەشکردنی خۆراک لە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە باکووری غەززە کە
بەهۆیەوە 10 کەس کوژران.
پێشتر: وەزیری دەرەوەوی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردبوو، سکرتێری
گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆی نییە رووبکاتە وڵاتەکەی ئەوان.