نزیکەی سێ هەزار و 500 کەس لە لوبنانەوە هاتوونەتە عێراق

عێراق 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تاوەکو ئێستا هەزار و 100 بۆ هەزارر و 200 خێزانی لوبنانی هاتوونەتە عێراق کە دەکاتە نزیکەی سێ هەزار و 500 کەس.

کێ وتی: سامر مەشکور بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند: ئەو خێزانە لوبنانیانە زیاتر دابەشبوون بەسەر باشووری عێراق و شارەکانی کەربەلا و نەجەف و سەڵاحەدین و بەغدا.

ئەمەش هەیە: ژمارەیەک خێزانی کەمیش هاتوونەتە هەرێم، لە هەولێر کەمتر لە 25 خێزانی لوبنانی بونیان هەیە و لە کەرکوکیش نزیکەی 50 خێزان، بەڵام هێشتا هیچ کەس لە ئاوارەکانی لوبنان نەهاتوونەتە سلێمانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا