ئاگاداربن سناپچاتیش ئەم کارەی کرد

هەمەرەنگ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: کۆمپانیای سناپ رایگەیاند، لەمەوبەدوا ریکلام دەچێتە بەشی نامە و چاتی هاوڕێیان و لەگەڵ ئەو بەشەدا تێکەڵ دەبێت.

راگەیەندراوی فەرمی: سناپ راگەیاندووە بەمەبەستی زیاتر بینینی ریکلام و سپۆنسەرەکان، لەمەودوا لەو بەشەی بەکارهێنەر و چات و نامە لەگەڵ هاوڕیکانی دەکات، ریکلامی سپۆنسەرکراو زیاد دەبێت هاوشێوەی نامەی نەبیندراو.

زیاتر: دواتر بەکارهێنەر دەتوانێت نامەکە بکاتەوە کە ریکلامی تێدایە و دەتوانێت لەکاتی بەدڵبوونی کلیک بکە بۆ بینینی زیاتر و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە.

ئەمەش هەیە: بە وتەی توێژەران و شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا ئەم کارەی سناپچات بە بێزارکەر ناودەبرێت، چونکە ریکلامە سپۆنسەرکراوەکان بەشێوەی نامەی نەکراوە دەنێرێت بۆ بەکارهێنەرانی دەکرێت ئەمەش ببێتەهۆی لاوازیی سیستمەکە و گروپە هاککەر و زیانبەخشەکان لە رێگەیەوە دەستبەسەر ئەکاونت و چاتەکاندا بگرن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا