نهێنی فڕێدانی مایک لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە چییە؟

هەمەرەنگ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هەندێک لە سەرکردەکان پاش ئەوەی وتارەکانیان تەواو دەکەن مایکەکانیان فڕێ دەدەن وەکوو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی وتوویانە و کردوویانە رەتکردنەوەی نیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناو ڕکابەری و لێدوانە توند و کاریگەرەکاندا، کەسایەتیەکان بێ ماڵئاوای، کۆتا جووڵە کە ئەنجامی دەدەن دەست لە مایکەکانیان بەر دەدەن یاخوود بە شێوەی فڕێدانی توند، بە خستنە خوارەوەی مایکەکە بە  شێوەی ستونی بۆ سەر ستەیج، بەم کردارەش دەوترێت درۆپ مایک.

ئەمەش هەیە: بەکارهێنانی مەجازی فڕێدانی مایکرۆفۆن دەتوانێ هەم کردارێکی فیزیکی و هەم قسەکردن بێت ئەمە رێگایەکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر بینەرەکانت کە تۆ تەواو بوویت، تۆ بەرزیت، وە بە شێوەیەک ئاڵەنگاریەک پێشکەش بەو کەسانە دەکەیت کە دەیانکەیتە ئامانجی وشەکانت، بەڵام ناتوانن، نواندنێکی باشتر پێشکەش بکەن.

چی دیکە: کەوتنی مایکرۆفۆن بریتییە لە فڕێدانی مایکرۆفۆنێک بە ئەنقەست لە کۆتایی نمایشێکدا کە نمایشکەر پێی وایە زۆر کاریگەرە یان کەس ناتوانێت پێشی بکەوێت، بەکاردێت بۆ "خۆهەڵکێشان" یان بانگەشەی ئەوە دەیکات باشترین کارە یاخود دوا قسەی خۆی کردووە، ئەم جوڵەیە بوو بە باو لە ساڵانی 1980.

هاوکات: کاتێک ئێدی مۆرفی دەرهێنەر دەستی کرد بە بەستنەوەی ئاکشنەکان بە شانۆ کۆمیدیەکانیەوە، شتێک کە لە تووڕەییەوە سەرچاوەی گرتبوو بۆ شتێکی پێکەنیناویی، دواتر راپەرەکان لە ساڵانی 80 و 90 ، زۆرجار مایکرۆفۆنیان فڕێ دەدا، لە کاتی وتنی راپ بە توڕەییەوە، بۆ دەرخستنی توانای بەرزیان دوای تەواوکردنی راپەکەیان ئەو کردارەیان ئەنجام دەدا.

زیاتر: درۆپ مایک ئاماژەیە بۆ ئەوەی وتراوە یان کراوە ئەوەندە بەهێز و سەرنجڕاکێشە، یاخود یەکلاکەرەوە بووە کە پێویستی بە زیادکردنی هیچ شتێکی دیکە نیە، زۆرجار بۆ دەربڕینی متمانە یاخود بۆ نیشاندانی سەرکەوتن و کاریگەری وتار و قسەکانی کەسی قسەکەر، کە هیچ کەسێک ناتوانێت راستی وتنەکانی بخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە، بە تایبەت رکابەرەکانی.

بیرخستنەوە: درۆپ مایک، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، باراک ئۆباما، لە یەکێک لە وتارەکانی لە ناو لایەنگرانیدا ئەنجامیدا و لە کوردستانیش بۆ یەکەم جار لە لایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کاتی کەرنەڤاڵی بانگەشەی یەکێتیدا ئەنجامیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا