پێنج خواردن، یارمەتی بەهێزکردنی هەستی بینینی منداڵ دەدەن

تەندروستی 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: چاو بە یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە دادەندرێت و بەردەوام تەماشاکردنی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان زیان بە چاوی گەورە و منداڵ دەگەیەنێت.

کێ وتی: پزیشكان و پسپۆڕانی ته‌ندروستی دەڵێن: منداڵان زیاتر خۆیان به‌ ته‌له‌فزیۆن، كۆمپیوته‌ر و ئایپاده‌وه‌ خه‌ریك ده‌كه‌ن و كه‌متر جووڵه‌ی جه‌سته‌یان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تووشی لاوازی بینین ببن‌ و ڤیتامین و پرۆتینه‌كان له‌ ده‌ست بده‌ن.

ئەمەش هەیە: پسپۆڕانی بواری خۆراک، سه‌رنج ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پێنج جۆر خواردنی سه‌ره‌كیی كه‌ سوودی پێویستی بۆ بینینی منداڵ هه‌یه‌ و له‌ لاوازبوونی چاویان ده‌یان پارێزێت:

- ماسی سەلەموون: دەوڵەمەنەدە بە ترشه‌لۆكی چه‌وری ئۆمێگا3، كه‌ چاره‌سەرێکی فراوان و گشتگیری بۆ وشکیی و سووربوون و سووتانەوەی چاو هه‌یه‌.

- گێزه‌ر: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بالیتا كارۆتین كه‌ دژه‌ئۆكسانه‌ و ئاستی بینین به‌تایبه‌تی له‌ تاریكیدا باش ده‌كات و ته‌ڕی چاو ده‌پارێزێت و رێگری له‌ ڤایرۆس ده‌كات.

- پرته‌قاڵ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و یارمه‌تی پاراستنی چاو ده‌دات له‌ سووربوونەوە.

- هێلكه:‌ دەوڵەمەندە بە دژه‌ئۆكسانه‌كانی وه‌كوو لوتین و زیاکسانتین و یارمەتیدەره‌ بۆ پاراستنی چاو لە تێکچوونی بینین.

- بادەم: دەوڵەمەندە به‌ ڤیتامین E و یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە هەوکردن و ئاوی سپی چاو و لەدەستدانی بینین بەهۆی تەمەن و تێکچوونی ئاوێنەی چاو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا