" لە سەرتاسەری هەرێم چاودێری هەڵبژاردن دەکەین "

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن کە لە ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی پێکدێن، یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی ئەنجامدا.

راگەیاندراوی فەرمی: هاوپەیمانی  چاودێرانی بێلایەن رایگەیاند: هاوپەیمانیەکە چاودێری سەرتاسەری هەردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی دەکات لە هەرێمی کوردستان، لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش هەیە: هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن، لە 59 رێکخراوی کوردستان پێکهاتووە، کە 43 رێکخراوییان لە هەولێر و دهۆکەو 16  رێکخراوییان لە سلێمانی و هەڵەبجە پێکهاتووە.

چی دیکە: هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن، گەورەترین تۆڕی چاودێریکردنی هەڵبژاردنە، بە بەشداری دوو هەزار و 451 چاودێر کە لە چوار تیم پێکهاتوون، تیمی پارێزەران و تیمی سەرپەرشتیار و تیمی مۆبایل و تیمی چاودێرەکانمان، بە ئاماری کۆمسیۆن گەورەترین تۆڕی چاودێریکردنی هەڵبژاردنە.

هاوکات: دوو هەزار و 451 چاودێرمان 65 خوولی راهێنانی تایبەت بە چاودێریکردنی هەڵبژاردن بینیوە، لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان، لە کاتژمێرەکانی حەوتی بەیانی هەتا شەشی بەیانی لە ناو ناوەندەکانی دەنگدان دەبن، لە پرۆسەکانی کردنەو و داخستن و ژماردنی دەنگەکان چاودێری دەکەن.

زیاتر: ئەم هاوپەیمانیە مۆڵەتی فەرمی لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرتووە بۆ چاودێرکردن، ناو و مۆری تایبەت بە خۆمان هەیە، چاودێریکردنەکەمان بە پێ ستانداردە جیهانیەکان دەبێت.

ئەمەش بزانە: سبەی چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ئەستۆ دەگرین و 151 چاودێرمان دەبێت لە سەرجەم بنکەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ئەنجامی راپۆرت و چاودێریکردنەکانمان دەدەین  بە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروە یەکێتی ئەورووپا و ئەو رێکخراوانەی تایبەتن بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەلبژاردن و لە کاتە جیاوازەکاندا، راپۆرت پێشکەش بە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، راپۆرتی تایبەتمان سەبارەت بە پێشێلکارییەکان دەبێت.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا