سووده ته‌ندروسته‌كانی چه‌وه‌نده‌ر بۆ جەستە

تەندروستی 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: چەوەندەر چەندنین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدات و بۆریەکانی خوێن فراوان دەکات.

کێ وتی: پسۆرانی بواری خۆراک دەڵێن: چەوەندەر بڕێکی گونجاوی نیتراتی تێدایە کە ئەو ماددەیە لە جه‌سته‌دا دەگۆڕێت بۆ یەکەم ئۆکسیدی نایترۆجین و بۆرییەکانی خوێن فراوان دەکات پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

زیاتر: هەروەها بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە و یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لەگەڵ سۆدیۆم.

سودەکانی:

- باشترکردنی پەستانی خوێن.

- باشتركردنی تەندروستیی دڵ.

- چالاکیی جەستە باشتر ده‌كات.

- یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جه‌سته‌ دەدات.

- تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و دەتوانێت هەوکردنی درێژخایەن کەم بکاتەوە.

- تەندروستی پێست باشتر ده‌كات و یارمەتی پاراستنی خانەکانی پێست دەدات.

- ئاستی زیره‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

- پرۆسەی هەرس به‌هێز ده‌كات و یارمەتیدەر دەبێت لە رێگریکردن لە قەبزی.

- باشکردنی تەندروستی جگەر و رزگاركردنی جه‌سته‌ پرۆسەکانی له‌ ژه‌هراویبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا