بابەتە سەرەکیەکە: قائیمقامی سلێمانی بڵاویکردەوە، سلێمانی ئامادەیە
بۆ وەرزی بارانبارین و مەترسییەکی دروستبوونی لافاو نییە و کێشەکانی ساڵانی رابردوو چارسەرکراون.
راگەیەندراوی فەرمی: قائیمقاییەتی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا و فەرمانگە
خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی سەبارەت بە خۆئامادەکردن بۆ وەرزی بارانبارین و
دورخستنەوەی هەر مەترسییەک کەبەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست دەبێت کۆبووەوە.
ئەمەش هەیە: لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بەهۆی ئەوەی زۆربەی
بارانەکان بەخوڕە و لەماوەیەکی کەمدا مەترسی دروستبوونی لافاوی هەیە، لە ناوەڕاستی
مانگی رابردووەوە ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە و هەموو دەرچە سەرەکییەکانی
ئاوەڕۆکان و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی گەڕەکەکان پاککراونەتەوە.
چی دیکە: تیمەکانی فریا گوزاری خێرا ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی
بارانبارین تەواوکردووە و ئەو کێشانەی ساڵانی پێشتر هەبوون چارەسەرکراون.
هاوکات: داوا لە هاوڵاتیان کرا کە لە وەرزی هاویندا سەری
مەنهۆڵەکانیان داخستووە، سەری مەنهۆڵەکان لاببەنەوە بۆئەوەی مەترسی لافاو لە گەڕەک
و شەقامەکاندا نەمێنێت، هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری پێویستی لەگەڵدا
دەگیرێتەبەر.
زیاتر: کارگەکانی توانەوەی ئاسن و ئەو شوێنانەی مامەڵە بە ئاسنەوە
دەکەن ئاگادار کرانەوە، لە هەر شوێنێک سەری مەنهۆڵ ببینرێت و مامەڵەی پێوەبکرێت
رێکاری توندی یاسایی لەگەڵ شوێنەکە دەگیرێتەبەر.