پارتی: ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە پەسەند ناکەین

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: نوێنەری پارتی لە هەڵەبجە رایگەیاند، هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بازنەی هەڵەبجە سەرجەم رێکارەکانی کۆمسیۆن پێشێلکران و ئەنجامەکان رەتتدەکەینەوە.

لێدوانی فەرمی: رێبوار ئەمین نوێنەری پارتی لە هەڵەبجە رایگەیاند: سەرەتای پێشێلکاریەکان بە کردنە دەرەوەی چاودێرە سیاسیەکان دەستیپێکرد، پلانێکی پێشوەختە دانرابوو بۆ ئەوەی بە فشار، دەنگدەران وێنەی دەنگەکانیان بگرن و بۆ فەرماندەکانیان بنێرن.

ئەمەش هەیە: تەواوی ئەنجامەکان بە نایاسایی دادەنێین، داواکارین لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکان پووچەڵ بکاتەوە.

زیاتر: لە ناو بنکەکان هێرشمان کراوەتە سەر و لە بنکەی پۆلیس و کۆمیسیۆنیش سکاڵامان تۆمارکردووە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا