بەرەی گەل: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە پەسەند ناکەین و رەتیدەکەینەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نوێنەری بەرەی گەل رایگەیاند، دەنگدەرانی تایبەت لە ژێر فشار دەنگیان بە دەسەڵات داوە، جگە لە یەکێتی ئێمە و هەموو لایەنەکانی دیکە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە.

لێدوانی فەرمی: جەبار نامدار، بەرپرسی بارەگای بەرەی گەل لە هەڵەبجە رایگەیاند: ئێمە و تێکڕای لایەنەکانی دیکە ئەنجامەکانی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵەبجە ڕەتدەکەینەوە، ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی دڵخۆشی بوو، دەوترا دەسەڵات ناتوانێت ساختەکاری بکات، وابوو، ئەم دەنگدانە ئەوەی پەنایان بۆ برد فشاربوو لە سەر دەنگدەران وێنەی دەنگەکانیان بگرن.

ئەمەش هەیە: لە دەنگدانی تایبەتدا لە 950 دەنگدەر، ئەوان نیوەی دەنگەکانی خۆیان بە دەست ‌هێناوە، ئەو نیوەیەش لە ژێر فشاردا دەنگیانداوە، هەموو ئەو لایەنانەی نوێنەریان هەبوو دەزانن پرۆسەکە چۆن بەڕێوەچووە.

چی دیکە: ئەو 300 دەنگەی سوتێنراوە دەنگی بەرەی گەلە، چوونکە مەرجیان بۆ دەنگدان ئەوەبووە بێ مۆبایل بڕۆنە ژوورەوە ئەگەرنا دەنگەکانیان دەسوتێنن، ئەوەی ستەمی لێکرا، دەنگدەرانی بەرەی گەل بوون.

زیاتر: ئێمە لە هەڵەبجە کورسی مسۆگەر دەکەین و لایەنەکانی دەسەڵات ناتوانن کورسی بە دەستبهێنن، ئەمڕۆ بە دەسەڵاتمان وت ئەوەی ئەنجامی دەدەن عەسکەرتارییەتەو لە دەرەوەی رێکارەکانی کۆمسیۆنە، بە نوێنەرەکانمان وتووە ئەنجامەکان واژۆ نەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا