بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی هێزەکانی 70، داواتان لێدەکەین لە کاتی
راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان تەقە مەکەن و بە شێوازێکی شارستانی خۆشی و شادی
دەربڕن.
راگەیەندراوی فەرمی: لیوا عمر صالح حسن فەرماندەی هێزەکانی 70 رایگەیاند:
وێرای سوپاس و پێزانین بێپایانم لەبەرامبەر بەشدارییەکی کاراتان لە دەنگدانی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، بەشداری گەرموگوڕتان و پیشاندانی سیمای شارستانیی و
نموونەیی پیشانی هەموولایەکتان.
ئەمەشی وت: چۆن لە سەنگەری بەرگری قارەمان و دڵسۆزن ئەواش لەم پرۆسەی
دیموکراسیەدا پێشەنگ بوون و بوونە رەمزی سەرمەشقی گۆڕانکاری لە هەرێمەکەمان.
زیاتر: بۆیە داواتان لێ دەکەین لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی
دەنگدان کەس تەقەی خۆشی نەکات و خۆشی و شادییەکانتان بە شێوازێکی شارستانی دەرببڕن.