باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیرلەندا کرایەوە

عێراق 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا کرایەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە: ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قوڵییەکان و بناغەکانی هاوکاری و دۆستایەتی نیوان هەردوو وڵاتە.

هاوکات: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: ئەم کارە پەیوەندییە قوڵەکانی نێوان هەردوو وڵات دەردەخات هاوتەریب لەگەڵ سەرکەوتنەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا