ئومێد خۆشناو: هیواخوزاین هەمووان دەنگ بدەن

درێژتر لە هەواڵ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە هەڵبژاردن لە پارێزگاکە رووینەداوە، دەشڵێت " وەک لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەین".

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت:" لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند کێشەیەکی تەکنیکی هەبوون، بەڵام هەر زوو توانرا چارەسەر بکرێن".

ئەمەشی وت: هیواخوزاین ئەو کەسانەی تاکو ئێستا دەنگیان نەداوە بڕۆن دەنگ بدەن، هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە بەشداری لە پڕۆسەکە بکات بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و لە چوار ساڵی داهاتوودا نوێنەری خۆی بنێرێتە پەرلەمان.

زیاتر: پارێزگاری هەولێر وتیشی:" پڕۆسەکە پەیوەندی بە ناوبانگی خەڵکی هەرێمی کوردستان و حکومەت و دامەزراوەکانەوە هەیە، حکومەتی هەرێمیش هەر شتێک پێویست بێت کردوویەتی بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە رێکوپێکی بەڕێوەبچێت".

درێژەی قسەکانی: هەموو پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن دابینکراون و تیمی تەندروستی و ئەمنی لە بنکە و ێستگەکانی دەنگدان جێگیرکراون.

بە ژمارە: لە سنوری پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و 725 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام 933 هەزار و 187 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان هەیە، لەو ژمارەیەش تەنها 931 هەزار و 906 کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، واتە تەنها ئەم کەسانە دەتوانن دەنگ بدەن، هەروەها دوو هەزار و 213 وێستگە و 498 بنکەی دەنگدان بەڕووی دەنگدەران کراونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا