جەلال شێخ نوری: خۆتان بە دوور بگرن لە تێکدانی ئارامی شار

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی هێمنانە و دور لە کێشە و گرفت، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یەکە ئیدارییەکان و هێزەکانی ناوخۆ دەکەین.

ئەمەش هەیە: هەروەها فریاکەوتن و پەروەردە و تەندروستی و تەواوی لایەنە سیاسیەکان و چاودێران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن کە رۆڵی گەورەیان هەبوو لە سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان.

زیاتر: لێرەشەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەین و داوا لە لایانگرانی سەرجەم پارتە سیاسیەکان دەکەین لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و لە کاتی خۆشی دەربڕین و ئاهەنگ گێڕان، خۆیان بەدور بگرن لە تەقەی خۆشی و تێکدانی ئارامی شار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا